كامران طاهر سعید؛ شوان سعدى محمد
پوخته
خزمەتگوزاریە خۆشگوزەرانیەکان وزیادبونی ژمارەی دانیشتوان دوانەیەکی لەیەکدا نەبڕاون بەجۆرێک لەگەڵ ...
زیاتر بخوێنەوە
خزمەتگوزاریە خۆشگوزەرانیەکان وزیادبونی ژمارەی دانیشتوان دوانەیەکی لەیەکدا نەبڕاون بەجۆرێک لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان پێویستیەکانی دانیشتوانی شار بەخزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەکان زۆر دەبێت، ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی پێشکەوتن و بەرەوپێشچونی ناوەندە خۆشگوزەرانییەکان هەریەک لە کەرتەکانی(ئابوری وکۆمەڵایەتی وشارستانی وکلتوری وڕۆشنبیری)پێشدەکەون، زۆر جاریش هۆکارێکە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شاردا دروست دەکات.
هەڵکەوتەی شوێنی جوگرافی شاری دوکان بەجۆرێکە جگە لەوەی خاوەن دانیشتوانی خۆیەتی، گرنگی گەشتیاریەکی وایکردووە کە ساڵانە هەزاران سەردانیکەر ڕوو لەم شارە بکەن وپێداویستی ئەم گەشتیارانەش پێداویستیەکی کاتبەسەربردنی کورتە، بۆیە مامەڵەکردنیان لەگەڵ ناوەندە خۆشگوزەرانییەکانە، پێویست دەکات کە لەکاتی دامەزراندنی ئەم ناوەندانە ژمارەی گەشتیار بەهەند وەربگیرێت، ئامانج لەم توێژینەوەیە شیکردنەوەیەکی جوگرافییە بۆدابەشبونی خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەکان لەشاری دوکان وتوانستی ناوەندە خۆشگوزەرانییەکان وهەڵسەنگاندنیان بەپێی هەریەک لە پێوەرە ناوخۆییەکان وپێوەرە کۆمەڵایەتییەکان وچۆنیەتی دابەشبونی ئەم خزمەتگوزاریانە لەشاری دوکان.